* نەوژین
ژنە مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی خەڵاتی لۆڕیاڵ-یونسکۆی بەدەستهێنا، بەوەش دەبێتە یەکەم ژنی کورد ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنابێت.
د.دێرین نەجات، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی کلینیکاڵ بایۆکیمستری و سێڵ بایۆلۆجی لە زانستی کیمیا لە زانکۆی سلێمانی، خەڵاتی پلەی دوەمی (لۆڕیاڵ)ـی بەدەستهێنا، کە یونسکۆ دەیبەخشێت بەو ژنانەی دەتوانن لە زانست دا داهێنان بکەن.
ئەو، خەڵاتەکەی لەپای توێژینەوەیەکی دەربارەی بەکارهێنانی پشکنینی خوێنی مایکرۆ RNA، بۆ دیاریکردنی پێشوەخستەی نەخۆشییەکی باوی ژنان بە ناوی (endometriosis)، بەدەستهێنا.
پێشبڕکێکە لە چەندین وڵاتەوە ژنان تێیدا بەشداریان کردبو، ئەوانەی مابونەوە بۆ قۆناغی کۆتایی (٦) ژن بون و دێرین وەک نوێنەری عێراق ئامادەبو، ئەو هاوکات دەبێتە یەکەم کورد ناوی لە لیستی کۆتای دا هەبێت و خەڵات وەربگرێت.