خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە ژنە چالاکێکی بواری ژنان بەخشرا

2023/10/06    487 جار بینراوە

 

* نەوژین

نێرگز محەمەدی، ئەو ژنە چالاکەی بواری مافەکانی ژنان کە لە ئێستا دا لە زیندانەکانی ئێرانە، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.
 
ئەمڕۆ هەینی (٦ـی تشرینی یەکەم)، لەلایەن دامەزراوەی نۆبڵەوە براوەی(خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی) راگەیەندرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە خەڵاتەکە بەخشراوە بە نێرگز محەمەدی، ژنە چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە ئێران.

لیژنەی خەڵاتەکانی نۆبڵ، دەڵێت: نێرگز، خەڵاتەکەی بۆ شەڕکردن لە دژی چەوساندنەوەی ژنان لە ئێران، پێبەخشراوە.
 
نێرگز محەممەدی، هەم رۆژنامەنوس و هەم چالاکوانە، لە مانگی ١١ـی ساڵی رابردوەوە بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێک بۆ یادکردنەوەی خۆپێشاندانەکانی ٢٠١٩ـی ئێران دەستگیرکراوە، سەرباری ئەوەی لە زیندانە و سزای ٣١ ساڵ زیندانی هەیە، بەڵام  لە زیندانەوە بەردەوامە لە راپۆرتکردنی چاپکراو و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانییە ژنەکانی دیکە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,486,042     ژمارەی میوان 905

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە