لە کەلار ژنێک بە سوتان گیانی لەدەست دا

2023/09/27    501 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە کەلار ژنێک بە سوتان گیانی لەدەست دا و لەسەر روداوەکە هاوسەری پێشوی دەستگیرکراوە.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە (٢٦ـی ئەیلول) ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ دانیشتوی گەڕەکی سیروان لە قەزای کەلار گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە سوتابو، لەدوای ئەجامدانی چارەسەری سەرەتایی بۆی رەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی شاری سلێمانی کرا، بەڵام دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی گیانی لەدەست دا. 

لەبارەی روداوەکەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت بە نەوژینی وت: ژنەکە بەر لە گیان لەدەست دانی باسی روداوەکە کردوە و وتویەتی: بەهۆی ئەوەی هاوسەری پێشوم رێگر بوە لە بینینی کچەکەم بۆیە خۆم سوتاندوە.

بەپێی زانیاریەکان ژنەکە بەناوی (ن.غ.م) و تەمەنی ٤٠ ساڵ بوە، هاوسەرگیری کردوە و جیابوەتەوە، هاوکات دایکی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بوە.

هاوکات سەرچاوەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستا دا هاوسەری پێشوی ژنەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دا بەردەوامە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,722,042     ژمارەی میوان 2044

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە