لەکۆی ١٣ ملیۆن ژنی عێراقی تەنها یەک ملیۆنیان کاردەکەن

2023/09/23    415 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە کۆی ١٣ ملیۆن ژنی عێراقی کە تەمەنی یاسایییان هەیە، تەنها یەک ملیۆنیان کار دەکەن، زۆرینەشیان لەبوارەکانی خزمەتگوزاری کاردەکەن.

لە ئەنجامی ئامارەکانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەربارەی کارکردنی ژنان لە عێراق دا دەرکەوتوە نزیکەی 13 ملیۆن ژنی عێراقی تەمەنیان لەنێوان (٢٥ بۆ ٥٤) ساڵ دایە و توانایان هەیە لە بوارە جیاوازەکان کار بکەن، بەڵام تەنها یەک ملیۆنیان کار دەکەن.

راپۆرتەکە بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانان و دیوانی ناوەندی ئاماری عێراق ئامادەکراوە و تێیدا ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەی بێکاری لە عێراق گەیشتوەتە (١٦.٥%) واتا بۆ هەر پێنج کەسێک یەک کەسی بێکار هەیە، هەروەک رێژەی بێکاریی ژنان (٢٨%)ـە کە دو هێندە زیاترە لە رێژەی بێکاریی پیاوان کە (١٤%)ـە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە دەرکەوتوە ژنانی عێراقی زۆرینە لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و کشتوکاڵ دا کاردەکەن بەشێوەیەک (٧٣%)ـیان لە بواری خزمەتگوزاری کاردەکەن و (١٤%)ـیشیان لەبواری کشتوکاڵ.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,421,899     ژمارەی میوان 399

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە