* نەوژین
لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کچێکی سیانزە ساڵ، بە خنکان گیانی لەدەست دا، پۆلیسیش دەڵێت: هێشتا دیار نییە روداوەکە خۆکوژی بوە یان کوژراوە.
درەنگانی شەوی رابردو (١٦ـی ئەیلول) لە ناحیەی خەلیفان سەر بە ئیدارەی سۆران کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی (یوسرا غەفار) بە خنکان گیانی لەدەست دا.
لەبارەی روداوەکەوە، شەماڵ سورچی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە نەوژینی وت: تەرمی کچەکە لەنێو ماڵەکەیان بە خنکاوی دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە روداوەکە خۆکوژی بوە یان کوژراوە، بۆ لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی روداوەکە تەرمی کچەکە رەوانەی پزیشکی دادکراوە.
وتیشی: لێکۆڵینەوەش لەگەڵ کەسوکارەکەی دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ ئیفادەیان لێوەردەگیرێت.