لە کەلار ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا

2023/09/08    726 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە کەلار ژنێکی تەمەن ۲۲ ساڵ  بەخنکان گیانی لەدەستدا سەرچاوەیەکیش دەڵێت گوماندەکرێت خۆی هەڵواسیبێت.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە نەوژینی راگەیاند: ژنەکە دانیشتوی ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلارە و لەدایکبوی ۲۰۰۱ـە و لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە و مناڵێکی هەیە.

بەوتەی سەرچاوەکە، روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بوە، گومان دەکرێت خۆی بەپەت هەڵواسیبێت.

نەوژین بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,132     ژمارەی میوان 437

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە