ژنێک دەبێتە سەرۆکی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا

2023/07/23    619 جار بینراوە

 

* نەوژین

جۆ بایدن، دەریاوان: لیزا فرانچێتی، دیاریکرد بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزی دەریایی ئەمریکا، بەوەش دەبێتە یەکەم ژن کە ئەو پۆستە وەربگرێت.

لە راگەیەندراوێک دا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا: جۆبایدن، رایگەیاند، دەریاوان: لیزا فرانچێتی، دیاریکردوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی داهاتوی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی ئەمریکا.

رایشیگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی مێژوییە کە بەربەستی  باڵادەستیی رەگەزیی لە سوپای وڵاتەکەدا دەشکێنێت.

لیزا فرانچێتی، جێگری سەرۆکی ئێستای ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی دەریایی ئەمریکایە و بە بونی بە سەرۆکی هێزەکەش دەبێتە یەکەم ژن لە مێژوی وڵاتەکە ئەو پۆستە وەربگرێت، هەروەک بە وەرگرتنی ئەو پۆستە راستەوخۆ دەبێتە ئەندام لە ئەرکە هاوبەشەکانی سوپای وڵاتەکە دا، بەوەش دەبێتە یەکەم ژنە  ئەندام لە ئەرکە هاوبەشەکانی سوپا دا.
  
فرانچێتی، لەساڵی ١٩٦٤، لە نیویۆرک لەدایکبوە، ئەزمونی ٣٨ ساڵی لە کارەکە دا هەیە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,562,860     ژمارەی میوان 1401

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە