* نەوژین
لە سەنتەری شاری دهۆک ژنێک بە گوللە کوژرا و بکوژەکەشی هەڵهات.
ئەمڕۆ چوارشەممە (١٩ـی تەموز) لە راگەیەندراوێک دا پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: لە گەڕەکی زانکۆ لە سەنتەری شاری دهۆک ژنێک بە گوللە کوژراوە.
ئاشکرایشیکرد: روداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە رویداوە، بەڵام وردەکاریی لەبارەی جۆری کێشەکەوە نەخستەڕو.
لەبارەی بکوژەکەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرابوە، بەڵام هەڵهاتوە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.
بەپێی زانیاریەکان، ژنەکە تەمەنی ٣٢ ساڵ و دایکی سێ مناڵ بوە و لە مارکێتێک وەکو کارمەند ئیشیکردوە.