گەرمیان: زۆرترین جۆری سکاڵا خێزانییەکان لەسەر "لێدانە"

2023/07/16    626 جار بینراوە

 

* نەوژین

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی گەرمیان، ئاشکرایدەکات، لەمساڵ دا و بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستیاندان، زۆرترین کەیسی "لێدان" لە ناوچەکە تۆمارکراوە.

نەقیب: ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە گەرمیان، بە نەوژینی وت: لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ لە گەرمیان جۆری ئەو سکاڵایانەی لای بەڕێوەبەرایەتیەکەمان تۆمارکراون، زۆرترینیان کەیسی "لێدان"ـن هەروەک سوکایەتی و ناپاکی هاوسەرگیریش لە پلەی دوەم و سێیەمدان.

ئەیوب حسێن، رونیشیکردەوە: سکاڵاکانی لێدان تەنها تایبەت نیین بە ژنان، بەڵکو بۆ هەردو رەگەز هەر زۆرترینە. 

ئاشکرایشیکرد: زۆرینەی سکاڵاکان چارەسەر کراون و ئەوانی دیکەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان. 

هاوکات بەپێی ئەو ئامارانەی لای نەوژین هەن، لە ئەمساڵ دا لە گەرمیان هیچ روداوێکی کوشتنی ژنان تۆمارنەکراوە، تەنها کچێک لە مانگی (ئایار) بە خنکان گیانی لەدەست داوە، ئەویش بە وتەی کەسوکارەکەی کە ئەوکات لەکاتی ئیفادەدا وتبویان: ”خۆی خنکاندوە”. 

کەسوکارەکەی وتبوشیان: کچە هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی نەبوە و ناشزانن بەچی هۆکارێک لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,563,789     ژمارەی میوان 282

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە