لە هەولێر برایەک خوشکەکەی کوشت

2023/03/16    499 جار بینراوە

 

* نەوژین 

لەهەولێر برایەک بە دەمانچە خوشکێکی کوشت، پۆلیسیش دەڵێت: روداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانی بوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: کچێک بەناوی (صوره) کە تەمەن (٢٨) ساڵە، گوللەیەک بەر سەری کەوتوە و دوای دو کاتژمێر گیانی لەدەستداوە.

رونیشیدەکاتەوە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە لەلایەن برایەکی تەمەن (٣٢) ساڵییەوە کوژراوە، کە دوای ماوەیەکی کەم توانیویانە دەستگیری بکەن.

باس لەوەش دەکات روداوەکە لە سەر کێشەیەکی خێزانی بوە، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بدات.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,149     ژمارەی میوان 4676

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە