* نەوژین
لە قەزای سۆران کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە گولە گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەڵێت: بە وتەی کەسوکارەکەی روداوەکە "خۆکوژیی" بوە، بەڵام جارێ لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
شەماڵ سورچی، وتەبێژی پۆلیسی سۆزان، بە نەوژینی وت: شەوی رابردو (٦ـی ئازار) تەرمی کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراوە کە گولە بە جەستەیەوە بوە، دواتر بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانی تەرمەکەی نێردراوەتە پزیشکی دادی سۆران.
ئاشکرایشیکرد: کچەکە بەناوی (رەیان تاریق)ـە، لەکاتی ئیفادەدا کەسوکارەکەی وتویانە روداوەکە "خۆکوژی" بوە، بەڵام جارێ لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی داد دەکەین.