* نەوژین
لە قەزای شەنگال تەرمی کچێک لە ماڵی خۆیان دۆزرایەوە و سەرچاوەیەکی پۆلیسیش دەڵێت: شوێنی فیشەک بە جەستەییەوەیە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای شەنگال کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت (چونکە بە یاسا وەرگرتنی لێدوانی لێ قەدەغەیە)، بە نەوژینی وت: ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی شەنگالەوە تەرمی کچێک لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی (تل قەسەب) سەر بە ناحیەی سنونێ لە قەزای شەنگال، دۆزراوەتەوە کە شوێنەورای فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.
وتیشی: کچەکە بەناوی (س،ئ) تەمەنی لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ دەبێت، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
ئاشکرایشیکرد: تاوەکو ئێستا نەگەیشتوینەتە هیچ ئەنجامێک، بەڵام گومان دەکرێت لەلایەن چەند کەسێکەوە بە ئەنقەست کوژرابێت.