لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشویەوە بە گولە کوژرا

2023/02/18    499 جار بینراوە

 

 * نەوژین

لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشویەوە لەنێو بازاڕ بە گولە کوژرا.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای قوشتەپە ئاگادارکراینەوە لە روداوێکی کوشتن لەنێو بازاڕی قەزاکە، دوای گەیشتنمان بە شوێنی روداوەکە بۆمان دەرکەوت ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشویەوە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بە گولە لێیدراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ئاشکرایشیکرد: ژنەکە ناوی (شاجوان سەباح) تەمەنی ٢٢ ساڵ بوە، هاوسەری پێشویشی ناوی (م. و. ا) تەمەنی ٢٦ ساڵە.

رونیشیکردوەتەوە: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە رێکخراوە و کەیسەکە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,371     ژمارەی میوان 1899

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە