یەکەم ژنە سەرۆک وەزیرانى سکۆتلەندا دەستی لەکارکێشایەوە

2023/02/15    435 جار بینراوە

 

* نەوژین

یەکەم ژن لە مێژوی سکۆتلەندا کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندای وەرگرت، ئەمڕۆ دەستی لەکارکێشایەوە، دەشڵێت: فشارێکی زۆرم لەسەر بو.

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٥ـی شوبات) نیکۆڵا ستێرجن، سەرۆک وەزیرانى سکۆتلەندا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستەکەی راگەیاند و لەبارەی هۆکارەکەیەوە وتی: فشارێکى زۆرم لەسەر بو لە کارەکەم و بەهۆیەوە ژیانى کەسى و تایبەتیم نەمابو.

وتیشی: لە سەرەتاى وەرگرتنى ئەم پۆستەوە ئەوە لە خەیاڵمدا بوە کە کەى پێویست بێت شوێنەکەم بۆ کەسێکى دیکە جێدەهێڵم.

نیکۆلا فێرگسن سێرجن، لە تەموزی ١٩٧٠ لە شاری ئایرشایر لەدایکبوە و دەرچوی بەشی یاسای زانکۆی گلاسکۆیە، لە ساڵی ١٩٩٩ بو بە ئەندام پارلەمانی سکۆتلەندا، پێش هەڵبژاردنی بۆ پارلەمانی سکۆتلەنداش لە ساڵی ١٩٩٩ وەک پارێزەر لە شاری گلاسکۆ کاری کردوە.

ئەو ئێستا یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە گرنگەکانى سکۆتلەندا، لە ساڵى ٢٠١٤ـەوە وەک یەکەم ژن پۆستى سەرۆک وەزیرانى سکۆتلەنداى وەرگرتوە، هاوکات سەرۆکی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندیشە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,386     ژمارەی میوان 247

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە