سەرۆک کۆماری عێراق بە واژۆیەک ٨ مارس پیرۆز دەکات

2021/03/09    555 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
سەرۆک کۆماری عێراق، لە رۆژی جیهانی ژنان بە واژۆکردنی یاسایەک، پیرۆزبای ئەو رۆژەی ئاراستەی ژنانکرد.‏
 
 
بەرەهەم ساڵەح، سەرۆک کۆماری عێراق لە رۆژی ٨ مارس بە فەرمی یاسای کچان و ژنانی رزگاربوی ئێزیدی و تورکمان و شەبەکی لە پەرلەمانی عێراق ‏واژوکرد.‏
 
 
مەراسیمەکە بە ئامادەبونی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە ژنانی رزگاربوی دەستی داعش ‏بەڕێوە چو.‏
 
 
لە یاساکەی کچان و ژنانی رزگاربو، ئاماژەبەوەکراوە: (دەبێت موچەیەکی مانگانەیان بۆ دابینبکرێت کە بڕەکەی یەکسان بێت بە دوهێندەی موچەی خانەنیشی لە ‏عێراق، بەمەش هەر کچ و ژنێکی رزگاربو مانگانە بڕی (١٠٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن دیناری عێراقی وەردەگرێت، لەگەڵ خانویەک یان پارچەزەویەک کە ئەگەر ‏پارچەزەوی بێت ئەوا لەگەڵیدا قەزی ئەقاریان پێدەدرێت، لە خاڵێکی دیکەشدا هاتوە دەستدەکرێت بە گەڕانەوەیان بۆ خوێندن و هەوڵدان بۆ رەخساندنی دەرفەتی ‏کاربۆیان)‏.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,527     ژمارەی میوان 78

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە