* نەوژین، لەیلا ئەحمەد
”شەڕی بەردەوام لە عێراق و مەترسی لەسەر ژیانمان لە بەغداد وایکرد زەحمەتی و ناڕەحەتی زۆر بێتە رێگەمان، بەڵام من هێزی خەونەکەم بەهێزتر بو لە دەنگی تەقینەوەکانی ناوەندی شار و ئەو بارودۆخە سەختە ئابوریانەی هاتنە رێگەمان، براوەی چەندین خەڵات و پێزانینم من بەردەوام دەبم“.
ودیان ناسر، نمونه‌یه‌ك له‌خه‌روارێك له‌ژنانى به‌غداد، ئه‌وان تێده‌كۆشن ده‌ستبه‌ردارى پیشه‌كانیان نابن ئامانجیان هه‌یه‌و خه‌ونیان سه‌ركه‌وتنه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون له‌ماڵیشه‌وه پیشه‌ى تایبه‌ت و داهاتى تایبه‌تیان هه‌یه.
ودیان ناسر لە ساڵی (١٩٨٧) لهدایكبوهو دانیشتوى شاری بەغدادی پایته‌ختى عێراقه، لە نەتەوەی عەرەبە و دەرچوی به‌شى په‌روه‌رده‌یی هونهریە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو دایکی سێ مناڵە.
ودیان ناسڕ، وێنە: نەوژین
ودیان، بۆ نەوژین وتی: ئه‌گه‌ر چی به‌رپرسیاریه‌تى ماڵ و مناڵ و نائارامى به‌غدادو قه‌یرانى دارایی و به‌ربه‌ستى زۆرى به‌رده‌م ژنانن، به‌ڵام شه‌و نه‌بو خه‌و بهخهونهكهمهوه نه‌بینم، بۆیه دواى دوساڵ له‌وانه وتنه‌وه مۆڵەتی خوێندنم وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ونه‌كه‌م بهێنمه‌دی، لەوکاتەدا له‌كۆلێژى هۆنهرهجوانهكانى زانكۆى به‌غداد دەستم بە خوێندنکرد ئەمساڵ لە قۆناغی دوم،هاوسەرەکەم زۆر هاوکارمە بۆیە دەمەوێت درێژە بە خوێندنی ئەکادیمی بدەم لە بواری هونەر.
خاوەنی چەند هونەرێکی دەست رەنگینیم، پیشه‌ى درومان و كارى هونه‌رى ده‌ستى ده‌زانم و کاریشم تێدا کردوە.
تابلۆیەکی ودیان ناسڕ، وێنە: نەوژین
”ژنان خەونەکانتان بەکەم مەزانن با ژیان لە عێراق رەنگ بکەین“.
ودیان، زۆری کارەکانی لەسەر باردۆخی ژنانە و دەڵێت: ”زۆرى وێنه‌كانم له‌سه‌ر باردۆخی ژنانه‌و كه‌چۆن ئارام بگرن و هه‌ڵگرى ئۆمێد و گه‌شبینیانه بن، چونكه رەوشی ژیانى ژنان له‌ئێستادا باشنیهو رۆژانه كچ و ژنان ده‌كوژرێن، و توندوتیژیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، کچان لە پێش تەمەنی ١٨ ساڵی دەبنە قوربانی دەستی کۆمەڵگا“.
وتیشی: دەمەوێت بە ژنان و کچان بڵێم من ئاسا بەربەستەکان ببڕن خەونەکانتان بەکەم مەزانن بادونیای عێراقی رەنگ بکەین.
تابلۆیەکی ودیان ناسڕ وێنە: نەوژین
لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاتەکانی لە ماوەی کەرەنتیە تایبەتکردوە بەو ناخۆشیانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە دوچاری خەڵک بوە وەک خۆی دەڵێت: رۆژنە خەڵکانێک بەو ڤایرۆسە لە چواردەوامان ماڵئاوایمان لێدەکەن، من لە رێگەی وێنەکانمەوە هۆشیاری بڵاودەکەمەوە لەگەڵ خەمی هاونیشتیمانیانم، هه‌میشه وێنای كه‌سایه‌تى و جوانى و ناخۆشى و ناخى هاوڵاتیانى عێراقم نه‌خشاندوه به‌وێنه‌و ده‌مه‌وێت بهقهڵمهكهم له‌ناو ناخیانبم و لهگهڵیانبم.
”دەمەوێت پیشەی هونەری بکەمە کەلتور“
ودیان، نایەوێت هونەرەکەی بە تاکەکەسی بمێنێتەوە خەونی ئەوەی هەیە هونەر بکاتە کەلتور لە وڵاتەکەی.
”خه‌ونى گه‌وره‌م هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مناڵانى به‌غداو عێراق له‌مناڵیه‌وه فێرى كارى هونه‌رى بكه‌م، ده‌مه‌وێت پیشه‌ى هونه‌رى بكه‌مه كه‌لتورو نه‌ریت له‌نێو كۆمه‌ڵگاى عێراق ره‌نگبداته‌وه، چونكه وێنه‌كێشان گوزارشتن كردنه له‌ناخۆشى و توندوتیژى به‌رانبه‌ر به‌مناڵان و ژنان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیان كه‌خه‌ڵك ناتوانێت به‌قسه‌و ئازادى ده‌ریان ببڕێت“. ودیان ئەمەی وت.
وتیشی: بۆیە پلانم هەیە كه‌ناڵێكى تایبهتەوە هونەری وێنەکێشان بگەیەنم بە مناڵانی گوند‌و شار‌و ناحیه‌كان چونکە ئەوان بە ئاسانی ناتوانن بگەن بە شوێنی فێربون.
تابلۆیەکی ودیان ناسڕ وێنە: نەوژین