* نەوژین
بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک پۆلیسی سلێمانی، کەسێکیان دەستگیرکرد و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە، لێکۆڵینەوەش لە گەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبوی ١٩٩٤) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبهتییهکانی لێکردبو، ئەگەر پهیوهندییهكهی بهردهوام نهبێت لهگهڵیدا.
دەشڵێت: ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.