* نەوژین
کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە گوندێکی ناحیەیی دارەتو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵیت: کچەکە دەستگیرانداربوەو بەرەزامەندی خۆی هاوسەرگیری کردوە.
بەشار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەیی دارەتو لە پارێزگای دهۆک، رایگەیاند: کاتژمێر ١١ ئەمڕۆ، لە گوندی قادیسی گەورە، کچێک بەناوی پەروین شەوكەت، تەمەن ١٩ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا کە دەمێك بوە بە رەزامەندی خۆی مارەكرابو بریاربوە لەم هەفەتەیدا بگوازرێتەوە.
وتیشی: ”بەپێی قسەی كەسوكاری ئەوان گومان لە هیچ هۆكارێك ناكەن بوبێتە هۆی خۆخنكاندنی“.
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوەکردوە، بەڵام پۆلیس ئامادەی خستەنەڕوی زانیاری نیە.