راپەڕین: لە ٢٠٢٢ دا ٨ ژن کوژراون و خۆیان کوشتوە

2023/01/12    472 جار بینراوە

 

* نەوژین

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین ئامارەکانی کوشتن، خۆکوشتن، سوتان و خۆسوتاندنی ژنانی لە ساڵی رابردو دا لە سنورەکە ئاشکرادەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا مقەدەم: شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، ئامارەکانی ساڵی رابردو (٢٠٢٢)ـی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ساڵی رابردو لە سنورەکەدا چوار ژن کوژراون و چوار ژنیش خۆیان کوشتوە، هەروەک هەشت ژن بە سوتان گیانیان لەدەست داوە، شەش ژنیش خۆیان سوتاندوە. 

هەر لە کۆنگرەکەدا وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: کوشتن (ژن و پیاو) بەراورد بە ساڵی (٢٠٢١) لە سنورەکەدا زیادی کردوە، بەڵام خۆکوشتن کەمی کردوە، بەشێوەیەک ساڵی (٢٠٢١)ـدا ١٢ حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمارکراوە، بەڵام لە (٢٠٢٢)ـدا ١٩ حاڵەت هەبوە، هەروەک ساڵی (٢٠٢١) ١٢ کەس (ژن و پیاو) خۆیان کوشتوە، بەڵام لە (٢٠٢٢) دا ٩ کەس خۆیان کوشتوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,146     ژمارەی میوان 726

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە