ساڵی رابردو  ٧٣ هەزار حاڵەتی جیابونەوە لە عێراق تۆمارکراوە

2023/01/10    449 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە عێراق زیاتر لە ٧٣ هەزار حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە و بەپێی داتاکان رێژەکە بەراورد بە ساڵانی پێشو زۆر زیادی کردوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە: رێژەی جیابونەوەی هاوسەران لە  عێراق له‌ساڵی رابردو دا بریتی بوە لە: ٧٣ هەزار حاڵەتی جیابونەوەی فەرمی و چوار هەزار حاڵەتیش تۆمارکراون کە بەبێ گرێبەستی یاسایی جیابونەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشداوە: رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران لە 2015 تا 2021 ساڵانە بریتیبوه‌ له‌ 54 هەزار حاڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه‌ ساڵی رابردو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادی کردوە.

هەر لە راپۆرتەکەی فرانس پرێسدا ئەوەش خراوەتەڕو:‌ بەزۆری هۆكاره‌كانی جیابونه‌وەی هاوسەران لە عێراق بۆ نه‌بونی ده‌رفه‌تی كار، زیادبونی بێكاری، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,555     ژمارەی میوان 97

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە