* نەوژین
بەرپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنى لقی ٢٢ـی پارتی له گه‌رمیان، به‌شداریی ژنان له ریزه‌كانیان دا به كارا ده‌زانێت، ده‌شڵێت: پلانیان هه‌یه به‌شدارییه‌كه زیاتر بكه‌ن.
لەبارەی به‌شداریی ژنان له ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دا له گه‌رمیان، رەھێڵ جاف، بەرپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنى لقی ٢٢ـی پارتی له گه‌رمیان، بۆ نەوژین وتی: ئێمە وەکو لقی ٢٢ لە دوزخورماتوه‌وه ھەتا دەربەندیخان ھیچ ناوچەیەکمان نیە ئافرەتێکی باشی تێدا نەبێت، بۆیە ھەر حزبێک گرنگی بە ئافرەت نەدات ئەوا بەدڵنیایەوە ناتوانێت پەیامی خۆی بگەیەنێت.
له‌باره‌ى گرنگییدانهكهشیانهوه به به‌شداریی ژنان رونیكرده‌وه: لە ده‌سته‌ى لقی ٢٢ دا کە ھەشت کەسن، یەکێکیان ئافرەتە، لەناو مەکتهبەکانی لق و لیژنەکان و رێكخراوەکان و لە ھەمو ئۆرگانەکانی حیزب دا گرنگیمان بە ئافرەتان داوە.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، وه‌ك تێبینی ده‌كرێت ژماره‌ى ژنان له ده‌سته‌ى كارگێڕی لقه‌كه‌دا كه‌مه كه ته‌نها یه‌ك ژنه له ده‌سته‌كه‌دا، به‌ڵام به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنى لقی گه‌رمیانى پارتى، به‌شداریی ژنان له لقه‌كه‌یان به كارا ده‌بینێت، بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ى یه‌كێتى ئافره‌تان ده‌هێنێته‌وه.
وتى: رێكخراوی یەکێتی ئافرەتانی ئێمە لەم سنورە زۆر چالاکن و کۆمەڵێک ئافرەتی بەرێزی لەخۆ گرتوە و مانگانە خول و چالاکیان ھەیە.
له كۆنگره‌ى چوارده‌یه‌مى ئه‌و حزبه كه نۆڤه‌مبه‌رى پارساڵ به‌ڕێوه‌چو، رێژه‌ى به‌شداریی ژنان و ده‌رچونیان له كۆمیته‌ى ناوه‌ندى، ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد كه بونى هه‌شت ئه‌ندام بو له كۆمیته‌ى ناوه‌ندى، كه ئه‌مه‌ش پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بوه، هه‌روه‌ك بۆ یه‌كه‌مجاریش ژنێك به ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرا.
ره‌هێڵ جاف، مێژوى گرنگیدانى حزبه‌كه‌ى به به‌شداریی ژنان، دورتر له دواین كۆنگره‌یان ده‌بینێت، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: لە بوارى حكومڕانیش دا ھەمو کابینەکانی حکومەتی ھەرێم ته‌نها پارتی بوە كه ئافرەتی کردوەتە وەزیر، پارتی فێری لایەنەکانی تریشی کرد کە ئافرەت بکەن بە سەرۆکی پەرلەمان، ته‌نانه‌ت لە حکومەتی بەغدادیش پارتى ئافره‌تى کردوە بە وەزیر.
به‌وته‌ى به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنى لقی پارتى له گه‌رمیان، پلانی زیاتریان هەیە بۆ بەشداری پێکردنی زیاتری ژنان.
"پلانمان هەیە رێژەی ژنان لەنێو پارتی دا زیاتر بکەین، نەک تەنها لێرە، بەڵکو لە پۆستە باڵاکانیشدا، هەروەک دەمانەوێت لە حکومەتی داهاتودا بەشداری ژنان بەراورد بە ئێستا زیاتر بکەین". رەهێڵ جاف وای وت.
وتیشی: ئەو پلانەش لەسەرەوە بۆمان ھاتوەتە خوارەوە و ئەوەش مەنھەجمانە، چونکە لای ئێمە پشتگیریکردنی ئافرەت پشتگیری خودی حزبەکە و کۆمەڵگاشە، ئەوه‌ش بەرەوپێشچونی کۆمەڵگایە و پارتیش ئەولەویه‌تی پشتگیریکردنی ئافرەتانه.
* ئەم راپۆرتە لەچوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدان بە توانای ژنانی رۆژنامەنوس لەبواری سیاسی دا ئامادەکراوە، کە رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق جێبەجێی دەکات.