* نەوژین
خانمە رۆژنامەنوس: ئاران نەجات، توانی ببێتە براوەی دوەمی پێشبڕکێی رۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان بۆ باشترین راپۆرتی نوسراو و بینراو.
ئەمڕۆ شەممە (١٠ـی ١٢-٢٠٢٢) لە کەلار و له رۆژی جیهانى مافهكانى مرۆڤ دا، رادیۆی دەنگ بەپاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED)، مهراسیمی وهرزی حهوتهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانى مافهكانى مرۆڤی ئەنجامدا و سێ رۆژنامهنوس بون به براوهى پێشبڕكێكه.
هاوکات خانمە رۆژنامەنوس: ئاران نەجات، بە راپۆرتێکی ڤیدیۆی بەناونیشانی (خانەی نەوجەوانان; ڕوناکی خەمی بێسەرپەرشتیارانی شار) توانی ببێتە براوەی دوەمی پێشبرکێکە. ئەو لەبارەی بیرۆکەی راپۆرتەکەیەوە بۆ نەوژین وتی: من پێشتر لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت کارم دەکرد، رۆژێک گوێبیستی ئەم کێشەیە بوم، زۆر کاری لێکردم بۆیە راستەوخۆ بڕیارمدا بەدواداچونێکی ورد دەربارەی ئەم کەیسە بکەم، ئەوە بو لەکۆتایدا ئەنجاممدا و کردم بە راپۆرتێکی ڤیدۆیی.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەڵام بەداخەوە دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتەکە هیچ کەسێکی پەیوەندیدار بە کێشەکە نەهاتنە سەرخەت و هیچ کارێک نەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
ئاران، دەرچوی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانیە، هاوکات چوار ساڵە بێ دابڕان کاری راگەیاندن دەکات، هەروەک لە چەندین دەزگا و دیجیتاڵ میدیا کاری کردوە وەک: خاک، ئێستا، ژیان، خەندان و دیپلۆماتیک، وەکخۆیشی باسی لێوەکرد: لە هەمو بوارەکاندا هەواڵ و راپۆرتی ئامادەکردوە.
ئەو بۆ نەوژین رونیکردەوە کەوا باوکی یارمەتیدەری سەرەکیەتی.
وتی: هەر لە سەرەتای دەستپێکردنمەوە باوکم پاڵپشتی سەرەکی و یارمەتیدەرم بوە، هەر ئەویش یارمەتی دام تاکو بەشداری ئەم پێشبرکێیە بکەم.
کلیک بکە بۆ بینینی راپۆرتەکەی ئاران.