دوای 8 ساڵ بڕیارە کچان و ژنانی رفێندراوی دەستی داعش قەرەبو بکرێنەوە

2022/11/18    427 جار بینراوە

 

* نەوژین

دوای هەشت ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، بۆ جاری یەکەم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کچ و ژنانەی ئێزیدی دەکرێت کە لەلایەن داعشەوە رفێندرابون، تاکو قەرەبو بکرێنەوە.

سەراب ئەلیاس، بەڕێوبەری گشتی کاروباری رزگاربوان لە پارێزگای نەینەوا بە نەوژینی رایگەیاند: بەپێی یاسای رزگاربوانی ئێزیدی کە لە پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە، دەستمان بە ناو تۆمارکردنی کچ و ژنانی ئێزیدی کردوە کە لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014 رفێندرا بون.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا ئەم پڕۆسەیە لە نوسینگەی کاروباری رزگاربوان لە شەنگال و بەڕێوبەرایەتی گشتی لە نەینەوا بەردەوامە، جگە لەمەش رزگاربوان دەتوانن بەڕێگای ئۆنلاین خۆیان تۆمار بکەن.

وتیشی: "رزگاربوان پاش پێشکەشکردنی ناوەکانیان لەماوەی 90 رۆژدا وەڵام دەدرێنەوە، هەروەک بەپێی یاساکە هەمو رزگاربویەک قەرەبو دەکرێت".

لە 3ـی ئابی ساڵی 2014 لەگەڵ هێرشی خۆی بۆ سەر شەنگال لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، داعش 6417 کەسی ئێزیدی رفاند و لەنێویان دا (3548) کەسیان لە رەگەزی مێ بون و لەم ژمارەیەش تاکو ئێستا 1262ـیان چارەنوسیان نادیارە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,028     ژمارەی میوان 705

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە