* نەوژین
لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دو کچە فێرخواز لە قەزای چەمچەماڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، بەرێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵیش دەڵێت: بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بوە.
محەمەد عەبدی، بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا دو کچی فێرخواز کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە خەڵکی ناحیەی تەکیە و شۆڕشن.
رونیشیکردەوە: کچەکان یەکێکیان ناوی (نڤار عەلی رەشید)، تەمەن ٢٠ ساڵ، خوێندکاری پۆلی ١٢ بوە، ئەوەی دیکەشیان ناوی (نێرگز سابیر علی)، تەمەن ١٤ ساڵ، خوێندکاری پۆلی هەشتی بنەرەتی بوە.
ئاشکراشیکرد: هەردو کچەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە پەنایان بردوەتە بەر خۆکوشتن، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر لەوبارەوە بدات.