* نەوژین، هاوژین محەمەد
لە دوکانەکەیدا چەندین جۆری شیرینی و کولیچەی لەنێو زەرف دانابو و جیای کردبونەوە، لەبارەیانەوە وتی: هەمویم بەدەستی خۆم ئامادەکردوە و دامناون بۆ فرۆشتن. ئهو باس لهوهش دهكات یەکەم ژن بوە لە قەزاكهى خۆی دا دەستی بە فرۆشتنی خواردنی ئامادەکراو کردوە.
خاتون حەمەئەمین، ٥٤ ساڵ، دانیشتوی قەزای شارەزوری سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، كارى ئامادهكردنى خواردن دهكات و لهو ژنانهیه كه سهرهتاى ئهم كارهیان له قهزاكهدا داناوه.
ئهو له دیدارێكى نهوژین دا دەڵێت: یەکەم ژن بوم پێش چەند ساڵ لە قەزاکەدا خواردنی ئامادەکراوم دروستدەکرد و دەمفرۆشتەوە، ئەوکات هیچ کەسێک ئەم کارەی نەدەکرد، دواتر کارەکەم فراوانتر کرد و ئێستا دوکانی تایبەت بەخۆمم کردوەتەوە.
وتیشی: بەخۆشحاڵیەوە چەندین ژن لەدوای من دەستیان بەم کارە کردوە، دڵخۆشم کە بیرۆکەی نوێی کارکردنم ئاشنای خانمانی دیکەی شارەکەم کردوە.
خاتون، ٣٦ ساڵ پێش ئێستا خوێندنی ئامادەیی تەواوکردوە و لە زانكۆی بەغداد وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئهمنییهوه نەیتوانیوە بڕواتە بەغداد، بۆیە ناچار وازی لە درێژەدان بە خوێندن هێناوە.
خاتون له رێگهى سۆسیال میدیاشهوه برهو به بهرههمهكانی دهدات فۆتۆ: نهوژین
ئەو دەڵێت: دوای ئەوەی نەڕۆشتمە بەغداد بۆ خوێندن ویستم پەیمانگا بخوێنم لە شاری سلێمانی، بەڵام ئەوکات رێگریان لێکردم و پێیان وتم تۆ هاوسەرگیریت کردوە ئیتر خوێندنت بۆچیە.
خاتون، هەرچەندە نەیتوانیوە بڕوانامەی زانکۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام بەردەوام لەپێناو بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی کاری کردوە، سەرەتا کاری بهرگدوریی کردوە، پاشان خولی فێرکاری بهرگدوریی بۆ بۆ ژنانی دیکەی نێو قەزاکەی کردوەتەوە، کە زۆرینەی ئەو خاتونانە ئێستا کاری بهرگدوریی دەکەن.
دوکانەکەی خاتون بەناوی (خواردنی ئامادەکراوی خۆماڵی)ـیە، ئەو خواردنانەی دروستی دەکەن بریتین لە: کوبە، سەروپێ، یاپراخ، کەلانە، ترخێنە، شێخ مەحشی، کولیچە و نان، هەروەک هەمو خواردنەکان خاتون خۆی لەگەڵ دو کچی دیکە کە لەگەڵی کاردەکەن، دروستیدەکەن.
جگه له رێگه ئاساییهكهش كه نمایشكردنى بهرههمهكانیانه له دوكانهكهیان، هاوكات له رێگهى سۆسیال میدیاشهوه برهو به بهرههمهكانیان دهدهن و كڕیاری بۆ پهیدا دهكهن.
دەڵێت: بۆ کارەکەم پرۆژەی گەورەم هەیە و دەمەوێت لەداهاتودا دوکانەکەم گەورەتر بکەم و لەرێگەیەوە هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کچان و ژنان بڕەخسێنم، چونکە زۆر گرنگە ژنان خاوەن کار و ئابوری سەربەخۆی خۆیان بن.