* نەوژین
گۆڕانکاری لە پۆستەکانی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی ئەنجامدران و لەدوای گۆڕانکاریەکان تەنها یەک ژن لە مەڵبەندەکە پۆستی دەبێت، وتەبێژی مەڵبەندەکەش دەڵێت: ژنان خۆیان هاتنە پێشەوەیان نەبوه.
گۆڕانکاری لە ١٤ پۆستی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدرا و بەپێی گۆڕانکاریەکان تەنها یەک ژن پۆستی پێدراوە.
لەبارەی هۆکارەکەشیەوە، ئەکرەم ساڵح، وتەبێژی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هۆکارەکەی نەهاتنە پێشەوەی خودی ژنان بوە.
هاوکات لە ماوەی پێشوتردا سەرچاوەیەک لە نێو مەڵبەندەکە بە رادیۆی دەنگی راگەیاندبو: هەوڵدەدرێت پۆستی جێگری لێپرسراوی مەڵبەند بدرێتە ژنێک، بەڵام پاش گۆڕانکاریەکان هیچ ژنێک لەو پۆستە دانەنراوە.
لهمبارهوه ئەکرەم ساڵح، وتی: لەماوەی پێشوتردا سەرجەم کادرانی خۆمان ئاگادارکردەوە، تاکو سیڤی خۆیان بۆ ئەم پۆستە پێشکەش بکەن، بەڵام تەنها یەک ژن سیڤی خۆی پێشکەشکرد.