* نەوژین
ئەمرۆ دانیشتنێكی دیكهی دادگایی كردنی كهیسی (ئیمان سامی) بەرێوەچو، پارێزەری کەیسەکەش نیگەرانە لە بەشداری نەکردنی چالاکوانانی ژن لە دادگاییەکاندا.
ئهمڕۆ چوارشهممه (١٤ـی ئەیلول)، دانیشتنێكی دیكهی دادگایی كردنی كهیسی ئیمان سامی ناسراو بە (ماریا) كه چهند مانگێك پێش ئێستا له لایهن براكهیهوه له شاری ههولێر كوژرا، له دادگای ههولێر بهڕێوهچو.
دوای دانیشتنی دادگا، هەریم رەفعەت، پارێزهری كهیسهكه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهنوسیدا رایگهیاند: له كهیسی دادگایی كردنی تۆمهتبارانی كوشتنی ماریادا كهموكوڕی و دەستوەردان هەیە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە کەموکورتی دراونەتە دەست دادگا.
نیگەرانی خۆشی لە بەشداری نەکردنی رێکخراوەکانی ژنان لە دانیشتنەکەی دادگا دەربڕی و وتی: له كاتێكدا ماریا یهكێك بوه له ژنە چالاكوانهكان، بهڵام ئهمڕۆ هیچ چالاكوانێكی ژن و رێكخراوێكی ژنان ئامادهی دانیشتنهكهی دادگا نهبون.
لەهەمانکاتدا دایکی 'ماریا'ش لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و وتی: بەڵگەم هەیە کەوا بەتەنها براکەی تۆمەتبار نیە لە کوشتنی ماریا، بەڵکو تۆمەتباری گەورەتر هەیە لەپشت کوژرانی ماریاوە کە هانی براکەیانداوە و چەکیان پێداوە تاکو بیکوژێت.
ئیمان سامی، ناسراو بە 'ماریا' چالاکی ژنان بو و ڤیدیۆ و نوسینی جیاوازی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکردەوە، لە درەنگانێکی شەوی ٦ـی ئازار لەلایەن برایەکیەوە و بە ھاوکاری مامێکی، بە یانزە فیشەک لەسەر سەقامی سەد مەتری لە هەولێر کوژرا و هەر لەوێ بەجێهێڵدرا.