دو ژن لە لوتکەی دەسەڵاتی بەریتانیادان

2022/09/07    323 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دوێنێ بەفەرمی و لەلایەن شاژنە ئێلیزابێسی دوەمەوە، 'لیز ترەس' بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راسپێردرا، بەمەش بوە (٥٦)ـەمین سەرۆک وەزیران لە مێژوی بەریتانیادا.
 
دوێنێ سێشەممە (٦ـی ئەیلول) بەشێوەیەکی فەرمی 'بۆریس جۆنسن' سەرۆک وەزیرانی پێشوی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە، راستەوخۆ دوای دەستلەکارکێشانەوەشی لەلایەن شاژنە ئێلیزابێسی دوەمەوە 'لیز ترەس' بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا راسپێردرا.
  
دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیران 'لیز ترەس' کابینەی نوێی حکومەتی بەریتانیای راگەیاند و تیایدا لەکۆی ١١ وەزارەت چوار وەزارەتیانی بە ژن سپاردوە، کە بریتین لە: وەزارەتی تەندروستی و جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری خانەنشینان، وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەوڵەت بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی.
 
لیز ترەس، دەبێتە ٥٦ـەمین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ١٥ـەمین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لەسەر دەستی شاژنە ئێلیزابێسی دوەمەوە پۆستی سەرۆک وەزیرانی پێ دەسپێردرێت، جگە لەوەی سێیەم ژنە دوای مارگرێت تاتچەر و تیریزا مای ئەو پۆستە وەردەگرن.
 
ئێستا 'لیز ترەس' لەگەڵ شاژنە ئیلیزابێسی دوەم پێکەوە یەکەم و دوەم بەرزترین دەسەڵاتەکانی بەریتانیا بەرێوەدەبەن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,655     ژمارەی میوان 959

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە