گەرمیان: کوشتن و خۆکوشتنی ژنان زیادیکردوە

2022/08/27    541 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لە گەرمیان، ئامارەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی (کوشتن، خۆکوشتن، سوتان و خۆسوتان)ـی ژنان دەخاتەڕو و ئاشکرای دەکات حاڵەتەکان زیادیان کردوە.
 
ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاندوە: کۆی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان  لە گەرمیان لە ماوەی شەش مانگی رابردودا (سەرەتای کانونی دوەم بۆ کۆتایی حوزەیران) بریتیی بوە لە (٥) حاڵەت. 
 
راشیگەیاندوە: ٤حاڵەتی سوتان لەگەڵ ٣ حاڵەتی خۆسوتاندن و یەک حاڵەتی سوتاندنیش تۆمار کراوە، هاوکات هەر لەو ماوەیەدا ٢ حاڵەتی لاقەکردنیش تۆمارکراون.
 
ئەمە لەکاتێکدا بەپێی ئامارە فەرمیەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردو (٢٠٢١)ـدا تەنها یەک حاڵەتی سوتان لەگەڵ حاڵەتێکی خۆکوشتن و یەک حاڵەتی خۆسوتاندن لە گەرمیان تۆمار کرابون.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,343     ژمارەی میوان 737

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە