* نه‌وژین
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوى ئه‌و وڵاته‌دا، ژنێك له پێكهاته‌ى خێڵه‌كى و ره‌سه‌ن، ده‌بێته سه‌رۆكى هیندستان.
دره‌وپادی مورو، له‌لایه‌ن پارله‌مانى هیندستانه‌وه هه‌ڵبژێردرا وه‌ك پازده‌هه‌مین سه‌رۆكى وڵات.
مورو ته‌مه‌نى 64 ساڵه و له ریزی پارتى گه‌لی هیندستان دا ئه‌ندامه، دو خول ئه‌ندامى پارله‌مان بوه و بۆ ماوه‌ى 6 ساڵیش فه‌رمانڕه‌واى ویلایه‌تى جهارخه‌ند بوه
ئه‌و له پێكهاته‌ى "سانتال"ـه كه یه‌كێك له گروپه خێڵه‌كیه‌كانى هیندستان، هه‌روه‌ك یه‌كه‌م ژنى گروپه خێڵه‌كیه‌كانى هیندستان و دوه‌م ژنه له مێژوى هیندستان كه ده‌بێته سه‌رۆك.