ئەو ژنەی جێگری مەزڵوم کۆبانێ بو گیانی لەدەستدا

2022/07/24    358 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەو ژنەی جێگری مەزڵوم کۆبانی سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بو، لە رێگەی درۆنەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا، مەزڵوم کۆبانێش تورکیا تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی کردەوەکە.
 
سەلوا یوسف، جێگری مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بو، رۆژی 22ی تەمموز لە هێرشێکی درۆندا لەگەڵ دو پاسەوانیدا لە نزیک قامیشلۆ گیانی لەدەستدا و ئەمرۆ شەهیدبونی لەلایەن مەزڵوم عەبدی کۆبانێوە لە تویتێکدا پشتراستکرایەوە.
 
مەزڵوم کۆبانێ لە تویتەکەدا رایگەیاند: "سەلوا لەلایەن تورکیاوە کراوەتە ئامانج".
 
هاوکات بەهۆی گیان لەدەستدانی سەلواوە، سوپای ئەمریکا لە رێگەی تویتێکەوە سەرەخۆشی لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کرد و لە وەسفی سەلوادا نوسیویەتی: سەلوا سەرکردەیەکی دیاری هەسەدە بو لە گەرمەی شەڕەکاندا دژی داعش لە ساڵی 2017 لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. 
 
هەسەدەش دەڵێت: سەلو، بە 'گیانی عەفرین' ناسرابو، لە ساڵانی رابردودا لە نێو ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان – یەپەژە، رۆڵێکی دیاری هەبوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,059     ژمارەی میوان 626

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە