عێراق بە پێنجەم خراپترین وڵات بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان دیاریدەکرێت

2022/07/11    145 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەپێی روپێوییەکی پەیمانگای 'جۆرج تاون'ـی ئەمریکی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کەمترین مافی ژنی تێدا پارێزراوە.
 
دوێنێ (١٠ـی تەموز) پەیمانگای 'جۆرج تاون'ـی ئەمریکی کە تایبەتە بە توێژینەوە دەربارەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش، ئەنجامی پۆلێنکردنێکی بۆ دیاریکردنی باشترین و خراپترین وڵاتان لەڕوی گرنگیدان بە مافەکانی ژنان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆیان بڵاوکردەوە.
 
بەپێی پۆلێنکردنەکە وڵاتی نەرویج وەکو باشترین وڵات بۆ ژنان دیاریکراوە و وڵاتانی فینلەندا و ئایسلەنداش لە پلەی دوەم و سێیەمدان.
 
هەر بەپێی پۆلێنکردنەکە عێراق تەنها چوار پلە لە کۆتایی ریزبەندیەکەوە دورە و لە پلەی ١٦٦ـدایە، بەتەنها وڵاتانی: پاکستان، یەمەن، سوریا و ئەفغانستان لە عێراق خراپترن بۆ ژنان لەروی دابینکردنی مافەکانیانەوە.
 
پۆلێنکردنەوە بەپێی بارودۆخی ژنان لەو وڵاتانەدا لەماوەی ١١ ساڵی رابردودا دیاری کراوە.



ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 628,232     ژمارەی میوان 39