زیاتر لە نیوەی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی فەرەنسا ژنن

2022/05/21    409 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لەدوای دیاریکردنی ئیلیزابێس بۆرن، وەک سەرۆک وەزیران، ١٠ ژنی دیکە وەکو ئەندامی کابینەی نوێی حکومەتی فەرەنسا هەڵبژێردران.
 
دوای مانگێک لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا، رۆژی هەینی ٢٠ـی ئایار ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لیستی ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی راگەیاند.
 
بەپێی لیستەکەی ماکرۆن لە کۆی ٢١ ئەندامی کابینە نوێیەکەی ١١ـیان ژن دەبن، هەریەک لە وەزارەتەکانی: (ژینگە، دەرەوە، تەندروستی، رۆشنبیری، وزە، خوێندنی باڵا، ناوچە ئاوییەکان، یەکسانی جێندەریی، ئەوروپا و کاروباری مناڵان) لەلایەن ژنانەوە بەرێوەدەبرێن.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,854     ژمارەی میوان 678

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە