* نەوژین، سروە کەریم
ناوبژیوانی کردنی ژنێک بۆ یەکەمجار دیمەنێکی نوێیدا بە بەڕێوەچونی یاری کۆتایی جامی کوردستان بۆ تۆپی پێ، شاناز بو بەیەکەم ژن وەکو ناوبژیوان یاریەکی فەرمی پیاوان لە پاڵەوانێتیەکی کوردستان بەرێوەببات.
شاناز عەلی ئەحمەد، (٣٧) ساڵ، دانیشتوی قەزای رانیەی ئیدارهى راپهڕینه، ماوەی ٦ ساڵە ناوبژیوانی یاری فوتساڵە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، هاوکات خاوەنی فێرگەیەکی وەرزشی تایبەت بە کچانە، تیایدا سەرپەرشتی ٣٥ کچە یاریزان دەکات.
شاناز، سهربوردهى خۆی لهگهڵ وەرزشکردن بەم شێوەیە بۆ نەوژین گێرایەوە: "سەرەتای دەستپێکردنم دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی ١٠ ساڵیم، کاتێک بەشداریم لە چالاکی گۆڕەپان و مەیدانی قوتابخانەکەمدا کرد، دوای ئەمە ئیتر بوم بە یاریزان و دواتریش بوم بە راهێنەری یانەی باڵای کچانی رانیە".
شاناز، بۆ یەکەمجار لە مێژوی خول و پاڵەوانێتیەکانی کوردستان وەکو ناوبژیوانی چوارەم بەشداری لە یاری کۆتایی جامی کوردستاندا کرد، ئەمە لە کاتێکدا تاکو ئێستا لە خولەکانی کوردستان یاریەکانی تیپی کچانیش لەلایەن پیاوانە بەرێوەدەبرێن.
دەربارەی ئەم رێچکەشكێنیەی، وتی: ویستم رێچکەشکێن بم و ببمە هۆکارێک تاکو چیتر تەنها پیاوان تاکە سیمای ئەو بواره نەبن.
شاناز، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ویستی خۆی بۆ برەودان و بەردەوامی لەکارەکەی، لەبیرنەکردوە.