* نهوژین
ئەو پیاوەی له سلێمانى 15 چەقۆی لە هاوسەرەکەیدا، تاوکو ئێستا دەستیگرنەکراوە، بەشی جێندەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش دەڵێن: کەیسەکە دەگرینە ئەستۆ.
شەوی پێنجی ئایار، لەگەڕەکی زەرگەتەی کۆنى شاری سلێمانى، ژنێك بهناوى (نیان) لایەن هاوسەرەکەی و بەیارمەتی برای هاوسەرەکەی، هێرشی کرایەسەر و 15 چەقۆی لیدرا.
نیان، له نهخۆشخانه و بۆ كهناڵهكانى راگهیاندن باسی لهوهكرد: هاوسهرهكهم بەردەوام هەڕەشەی لە خۆم و خێزانەکەم دەکرد، کۆتا جار شەوی 5ـی مانگ بو، ویستی بمڕفینێت کە لەگەڵی نەرۆشتم و دواتر بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەرم و هەوڵی کوشتنی دام.
ئهو ژنه پێشوتریش سکاڵای یاسایی لەدژی هاوسەرەکەی لە بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی تۆمار کردبو، بەڵام دوای دەستگیرکردنی بە ماوەیەک بە کەفالەت ئازاد کراوە.
ئاشتی عەبدوڵڵا، لێپرسراوی بەشی جێندەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە دوای سەردانی کردنی (نیان) لە نەخۆشخانە، رایگەیاند: "وەکو بەشی جێندەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت کەیسەکەی نیان دەگرینە ئەستۆ، پشتگیری تەواوی ئەو کەیسە دەکەین و بەردەوام دەبین تاکو تۆمەتباری سەرەکی بە سزای یاسای خۆی دەگەیەنین".
ئەمە و تائێستا هاوسەری نیان تاکو ئیستا دەستگیرنەکراوە و خوشکێکی نیانیش دەڵێت: "تەنانەت دوای ئەو روداوە هاوسەرەکەی نیان پەیوەندی پێوەکردوین و هەرەشەی لێکردوینەتەوە".