* نه‌وژین
ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و پیاوه‌ى دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ستاوه به كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى و واباس ده‌كرا كه سه‌ری بڕیوه، ده‌ستگیری كردوه.
له راگه‌یه‌نراوێكى ئاسایشی هه‌ولێر دا هاتوه: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی کوشتنی ژنێک بەناوی (کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر رویدا، كه لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی (أ.ش.ع) لەسەر کێشەی خێزانیی بە چەقۆ کوژراوە".
ده‌شڵێت: دوای تێپەڕینی کەمتر لە دو کاتژمێر بەسەر روداوەکەدا تۆمه‌تباره‌كه دەستگیرکراوە و به فەرمانی داوەری لێکۆلینەوە بە ماددەی 406 له یاسای سزادانى عێراقی كه تایبه‌ته به كوشتنى به ئه‌نقه‌ست، راگیراوه.
پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كرد كه ژنه‌كه كه دایكی چوار مناڵه و له سیه‌كانى ته‌مه‌نى دایه، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ سه‌رى بڕدراوه.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا 15 ژن لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هاوسه‌ر و کەسوکاریانەوە کوژراون.