* نەوژین
بریارە ئەمرۆ (١٥ـی نیسان) لە هەمان شوێنی کوشتنەکەی بە دروشمی "لەبیرتناکەین"، چلەی ماریا سامی بکرێتەوە.
لە راگەیاندراوێکدا بەشێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاندوە: ئەمرۆ کاتژمێر پێنجی ئیوارە لەهەمان شوێنی کوژرانی ماریا لە شەقامی سەد مەتری نزیکی شەقامی غەزالی، بە گوڵ و مۆم و بە دروشمی "لەبیرتناکەین" یادی کوژرانی ماریا دەکەنەوە.
هەروەک ئاماژەشیان پێداوە، هیچ بەیانێک ناخوێننەوە.
ئیمان سامی، ناسراو بە 'ماریا' لە شەوی ٦ـی ئازار لەلایەن برایەکیەوە و بە ھاوکاری مامێکی، بە یانزە فیشەک لەسەر سەقامی سەد مەتری لە هەولێر کوژرا. بەپێی زانیارەکانیش تاکو ئێستا هیچ سکاڵایەکی یاسایی لەسەر کەیسەکە تۆمار نەکراوە.