* نه‌وژین
تائێستا هه‌زار و 247 ژنى ئێزدی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراون، چاره‌نوسیان نادیاره.
نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی، له دواین ئامار دا ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕو: تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هەزار و 247 ژن و هەزار و 445 پياوى ئێزدی كه له سه‌روبه‌ندى هێرشی چه‌كدارانى داعش بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌یان له شنگال و پارێزگاى موسڵ له ساڵی 2014 رفێنران، چاره‌نوسیان نادیاره و گومان ده‌كرێت لای چەكدارانی داعش مابێتنه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: له كۆی شەش هەزار و 417 هاوڵاتی رفێنراوى ئێزدی له سه‌روبه‌ندى ئه‌و روداوانه، سێ ھەزار و 552 كەسیان رزگار کراون.
رۆژى 3ى ئابی 2014، چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی له عێراق و شام "داعش"، هێرشیان بۆسه‌ر ناوچه ئێزدیی نشینه‌كانى شه‌نگال و پارێزگاى موسڵ ئه‌نجام دا، سه‌روى 3 هه‌زار هاوڵاتى ئێزدییان كوشت و سه‌روى شه‌ش هه‌زاریشیان رفاند كه زۆرینه‌یان ژن و مناڵ بون.