* نه‌وژین
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سەنتەری قەزای سۆران، باوکێک کچە 15 ساڵانەکەی بەدەستڕێژی گولە كوشت.
مقەدەم: شێروان خالد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران، بۆ نەوژین وتی: "روداوەکە کاتژمێری ٣ـى بەرەبەیانی بوە، باوکێک دەستڕێژی گوله‌ى لەکچەکەی دەکات و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: کچەکە ناوی(ئ.ع.م)ـه و تەمەنی 15 ساڵەو خوێندکار بوە، روداوەکە لەنزیکی ماڵی خۆیان بوە، باوکی کچەکە دەستبەجێ خۆی رادەستی پۆلیس کردوە، ئیفادەی لێ وەرنەگیراوە، بەڵام دانی پێداناوە کە خۆی کوشتویەتی به‌هۆكارى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه له هه‌رێمى كوردستان 12 ژن كوژراون.