* نەوژین
کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ھەولێر، لەسەر ئەو زنجیرە رواداوانەی ئەم دواییەی کوشتنی ژنان دێتە دەنگ و نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت.
لە راگەیەنراوێکی کونسوڵخانەکە لەبارەی بەشداریی کونسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر لە رێوڕەسمی کردنەوەی رادیۆی یەکسانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، نوسیویەتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانە لە زیادبوونی ئەم دواییانەی توندوتیژیی جێندەری و کردەی بەدناوی کوشتن بە پاساوی شەرەف".
دەشڵێت: پێمانوایە لەم پرس و کێشانەدا پەروەردە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەبینێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە: بەردەوام دەبن لە هاوبەشییان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ روبەڕوبونەوەی توندوتیژی جێندەری و خێزانی.