* نه‌وژین
له رۆژى جیهانى ژنان "8ـى مارس"، دیجیتاڵ میدیای نه‌وژین، 8 ژنى چالاك و ئیشكهرى سنورى گه‌رمیان و كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه و پیرۆزبایی رۆژه‌كه‌ى لێ‌كردن و گوڵی پێشكه‌ش كردن.
چیمه‌ن محه‌مه‌د، خاوه‌نى دوكانى فرۆشتنى ترشیات له كه‌لار، پاش كۆچی دوایی باوكی، بڕیاریدا به هاوكارى خێزانه‌كه‌یان دوكانه‌كه به كراوه‌یی بهێڵێته‌وه.
له دوكانێكى كه‌مالیات و جونكاریی دا، هێدی سه‌ردار كارده‌كات. نه‌وژین له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی رێكخستنى كه‌ره‌سته‌كان بو، نه‌وژین به‌سه‌رى كرده‌وه و گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌ش كرد.
سارا مه‌جید، جگه له‌وه‌ى له كچانى پێشینه‌ى نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسه له گه‌رمیان، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی دا دایهنگهیهكى به‌ناوى "هه‌پی ده‌ى"یه‌وه كردوه‌ته‌وه و هه‌ر خۆیشی به هاوكارى ستافێك له ژنان به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.
نور محه‌مه‌د، هه‌مو رۆژێك به بێ پشو و ماندوبون، له بازاڕێكى شاری كه‌لار، كاری كاشێریی ده‌كات.
شادیه حسێن، پاش چه‌ندین ساڵ كاركردن وه‌كو ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی، توانى پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان وه‌ربگرێت. تائێستاش له‌و پۆسته‌ى به‌رده‌وامه.
گوڵباخ ئه‌حمه‌د، به‌رگدورێكى كارامه‌یه. جیاواز له ژنانى تر، ئه‌و له‌نێو بازاڕى كه‌لار دا دوكانێكى بۆ پیشه‌كه‌ى كردوه‌ته‌وه و پێشوازیی له هاوڵاتیان ده‌كات.
ئێمه ویستمان له‌نێو بینای شاره‌وانى كه‌لار دا به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و له رۆژى جیهانى ژنانیش دا پشوى نه‌دا و له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌ندازیاره‌كانى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كان بون. روقیه قادر، ئه‌ندازیاره له شاره‌وانى كه‌لار.
له‌نێو ئه‌و ده‌یان دوكانى عه‌تر و بۆنفرۆشیهى له بازاڕى كه‌لار دا هه‌یه، ژنێك توانیویه‌تى دوكانێكى تایبه‌ت به بۆن بكاته‌وه. نه‌وژین هه‌ر له نێو دوكانه‌كه‌ى دا سه‌ردانى (نیشتمان فه‌ریق)ـى كرد و گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌ش كرد.