* نه‌وژین
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئیدانه‌ى كوشتنى شنیار هونه‌ر ده‌كات و ده‌شڵێت: تا كۆتایى به‌ره‌نگارى دیارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتیژیى خێزانى ده‌بینه‌وه.
له
به‌یاننامه‌یه‌كدا،
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ڵێت: دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه و تا كۆتایى به‌ره‌نگارى دیارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتیژیى خێزانى ده‌بینه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ى ژنكوژى و سه‌ركوتكردن و ئازاردانى ئافره‌تان ده‌كه‌ین به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت.
سه‌رۆكى هه‌رێم وتوشیهتى: "به‌داخه‌وه ئاماره‌كانى ژنكوژى و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هێشتا مایه‌ى نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ن و ناو و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رپرساریه‌تى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هه‌موومان".
نێچیرڤان بارزانى، جه‌خت له سزادانى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كانى توندوتیژی دژى ژنان ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: "هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و كۆمه‌ڵگه و مامۆستایانى ئاینى و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیا، به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شمان هه‌یه كه به‌رده‌وام بین و پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه و ... چیتر ژنان و كچانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، نه‌بنه قوربانیى ئه‌و په‌تا كۆمه‌ڵایه‌تییه".
شنیار هونه‌ر، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، شه‌وى 18ى ئه‌م مانگه له ماڵه‌كه‌ى خۆی دا له گه‌ڕه‌كى كوردسات له سلێمانى سوتا، له ئیفاده‌كه‌ى دا بۆ پۆلیس ئاشكراى كرد له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه و لێیدراوه و سه‌رى به زه‌وی دا كێشراوه و دواتر نه‌وتى پێدا كردوه و ئاگرى له‌جه‌سته‌ى به‌رداوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه 75% جه‌سته‌ى سوتا و دوێنێ به‌یانى (چوارشه‌مه 23/2/2022) گیانى سپارد.