* نه‌وژین
پارێزه‌رى شنیار هونه‌ر، ئه‌و ژنه‌ى له سلێمانى رایگه‌یاند له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سوتێنرا و دواتر گیانى له‌ده‌ستدا، ئاشكراى ده‌كات: كه‌سێكى تر له دۆسیه‌كه ده‌ستگیر كراوه.
ئاودێر محه‌مه‌د، پارێزه‌رى كه‌یسی شنیار ئه‌نوه‌ر، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ئاشكراى كرد: "به بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانى گرتن بۆ كه‌سێكى تر ده‌رچوه"، به‌بێ ئه‌وه‌ى زانیاری زیاتر بخاته‌ڕو.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه له دواى روداوه‌كه‌وه بڵاوكرایه‌وه به‌وه‌ى هاوسه‌رى شنیار په‌یوه‌ندی دیكه‌ى هه‌بوه، پارێزه‌ره‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: ئه‌و قسانه‌ى كه ده‌كرێت له راگه‌یاندن و سۆسیال میدیا هه‌موى وانیه.
وتیشی: وته‌كانى شنیار هه‌موى تۆماركراوه و دۆسیه‌كه‌ش رێكاری لێكۆڵینه‌وه تائێستا به‌رده‌وامن و ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌دا تۆماركراوه و تیایدا شنیار باس له روداوه‌كه ده‌كات، به‌شێكه له به‌ڵگه‌كانى دۆسیه‌كه.
شنیار هونه‌ر، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، شه‌وى 18ى ئه‌م مانگه له ماڵه‌كه‌ى خۆی دا له گه‌ڕه‌كى كوردسات له سلێمانى سوتا، له ئیفاده‌كه‌ى دا بۆ پۆلیس ئاشكراى كرد له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه و لێیدراوه و سه‌رى به زه‌وی دا كێشراوه و دواتر نه‌وتى پێدا كردوه و ئاگرى له‌جه‌سته‌ى به‌رداوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه 75% جه‌سته‌ى سوتا و ئه‌م به‌یانیه گیانى سپارد.