* نه‌وژین، پەیام نەجمەدین
له دوكانه‌كه‌یاندا، په‌رژین و ناهیده به روخۆشیه‌وه پێشوازیان له كڕیاره‌كانیان ده‌كرد، فرۆشگاكه‌یان ناوناوه "كۆشكى شاژن"، كۆشكێك كه تاقانه و ده‌گمه‌نه له نێو بازاڕه جه‌نجاڵه‌كه‌ى شار دا.
پەرژین و ناهیدە محه‌مه‌د، دو خوشکی دانیشتوی قەزای سه‌ید سادقن، ماوەی سێ ساڵە فرۆشگایەکی گەورەی تایبەت بە جلوبەرگی ژنان و مناڵانیان کردوەتەوە، وەکخۆیان دەڵێن: کارەکەیان بوە بە حەز و خولیا.
له‌نێو قرۆشگاكه‌یان دا به رویه‌كى خۆشه‌وه پێشوازیان لێكردین، ناهیده سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ژن و پیاوێك بو كه جلیان بۆ مناڵه‌كه‌یان ده‌كڕی و په‌رژینیش كه‌وته قسه‌كردن بۆمان.
له گێڕانه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى كاره‌كه‌یانه‌وه ده‌ستیپێكرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا دواى ته‌واوكردنى خوێندن و نه‌بونى هیچ ده‌رفه‌تێكى كار، ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه، سه‌ره‌تا له چه‌ند دوكانێكدا وه‌كو شاگرد كاریان كردوه، پاشان كه بون به خاوه‌نى سه‌رمایه‌یه‌ك، به‌كاریانهێناوه بۆ كردنه‌وه‌ى فرۆشگایه‌كى تایبه‌ت به خۆیان.
ئه‌وه‌ى هانى داون بۆ ده‌ستبردن بۆ ئه‌م كاره، ئه‌وه‌بوه كه هیچ فرۆشگایه‌كى گه‌وره له قه‌زاكه‌یاندا نه‌بوه تایبه‌ت به جلوبه‌رگى ژنان و مناڵان، ئێستاش دڵخۆشه كه بون به‌و كۆشكه‌ى كه زۆربه‌ى ژنانى سه‌یدسادق بۆ كڕینی جلوبه‌رگ روی لێده‌كه‌ن.
ئه‌و باسی له‌وه‌كرد كاره‌كه‌یان ماندوبونى زۆره، به‌ڵام پێی دڵخۆشن "كاركردن به‌لامه‌وه حه‌ز و خولیایه، بۆیه هه‌ست به ماندوبون ناكه‌م".
له‌نێو گفتوگۆدا بوین، كڕیارێك هاته لای په‌رژین و گفتوگۆكه‌ى پێبڕین، به رویه‌كى خۆشه‌وه وه‌ڵامى دایه‌وه، به ئێمه‌شى وت: ئەوەی گرنگە لەلای ئێمە بە نەرمونیانی لەگەڵ کڕیارەکانمان بجوڵێینەوە و رومان خۆش بێت.
په‌رژین روخسه‌تى خواست و چو به‌لای وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كڕیاره‌كه و ناهیده‌ى خوشكى هاته لامانه‌وه و له‌باره‌ى كاره‌كه‌یانه‌وه قسه‌ى بۆ كردین.
باسی له‌وه‌كرد كاركردن له‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا ره‌گێكى قوڵی هه‌یه "باوک و باپیرەشم هەر بازرگان بون، لەکاتێکدا ئاسایی نەبوە بۆ ژن لەدەرەوە کاربکات، دایکم و پورەکانم دوکانیان بەڕێوە بردوە و کاری بەقاڵییان کردوە".
ئه‌م ئه‌زمونه هاوكارى ئه‌و دوخوشكه‌ى كردوه كه زوتر به كاره‌كه رابێن، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو ئێستا له‌گه‌ڵ بازرگانانى ده‌ره‌وه‌دا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و جلیان بۆ دێنن.
جگه له كۆشكه‌كه، به‌شێكى جلوبه‌رگه‌كانیش له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه ساغ ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌نانه‌ت له شاره‌كانى تریشه‌وه داواى كاڵایان لێده‌كرێت و بۆیان ده‌نێرن.
ئه‌و دوخوشكه قسه‌كانیان به‌وه‌كۆتایی هێنا، كه ده‌بێت ژنان نه‌سڵمێنه‌وه له كاركردن.
"گرنگە ژنان خاوەن کاری خۆیان بن، کارکردن سەر بەرزییە، هەرچەندە کارکردن قورسى تیابێت، بەڵام دەبێت ماندو نه‌بین و کار بکەین". ناهیده، به پێداگیرییه‌وه واى وت.