* نه‌وژین
ژنه چالاكوان (بێریڤان ئه‌یوب)، دواى 18 مانگ ده‌ستگیركردن، بڕیاره مانگى داهاتو یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاییكردنى به‌ڕێوه‌بچێت.
بێریڤان ئەیوب حەسەن، چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2020ى پارێزگای دھۆکە و لە 13ى تشرینی یەکەمی 2020ـه‌وه لە پارێزگای ھەولێر بە پێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21ى ساڵی 2003 کە تایبەتە بە "تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی" دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگایی‌کردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە و بڕیاره 14ى مانگى داهاتو "شوبات" دادگایی بكرێت.
به‌وته‌ى چالاكوان: كامه‌ران عوسمان، كه ئاگادارێكى نزیكی دۆسیه‌ى گیراوانى بادینانه، بێریڤانی تەمەن 36 ساڵ كه خاوەنی پێنج مناڵە، لەدوای دەستگیرکردنی، ھاوسەرەکەی لێی جیابوهتەوە، دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنیشی تەنیا چەند جارێک رێگەى پێدراوه چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت.
به‌وته‌ى ئه‌و چالاكوانه، بێریڤان وه‌ك ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە دواخستنی دادگایی‌کردنی و ھێشتنەوەی لە زینداندا، تائێستا 6 جار مانگرتنی لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندوە و لە زیندان دا توشی نەخۆشی شەکرە ھاتوە.
ده‌ستگیركردنى ئه‌و ژنه چالاكوانه، له‌چوارچێوه‌ى شه‌پۆلێكى ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنى چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانى سنورى بادینان دا هات كه ناوچه‌ى جێ نفوزی پارتى دیموكراتی كوردستانه، ئه‌م شه‌پۆله‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه جیهانیه‌كانى مافی مرۆڤ و وڵاتانى ئه‌مریكا و ئه‌وروپاشه‌وه به شێوازى جیاجیا روبه‌ڕوى سه‌ركۆنه‌كردن و ره‌خنه‌گرتن بویه‌وه.