جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت: ده‌بێت میدیاكارانى ژن له‌ هه‌ڕه‌شه‌ بپارێزرێن

2022/01/26    472 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
جێگری سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان، جه‌خت له‌ پاراستنى میدیاكارانى ژن ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و توندوتیژی.
 
قوباد تاڵه‌بانى، له‌ په‌ڕه‌ى خۆی له‌ فه‌یسبوك ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ نوسیویه‌تى: "لە‌گە‌ڵ سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسانی كوردستان كۆبوومە‌وە‌، پێكە‌وە‌ باسمان لە‌ پرسی؛ مافی رۆژنامە‌نووسان كرد و بە‌تایبە‌ت راگرتنی باڵانسی جێندە‌ری لە‌كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن و پاراستنی ژنان و كچانی میدیاكار لە‌ھە‌ر ھە‌ڕە‌شە‌و توندوتیژییە‌ك كە‌ رووبە‌ڕوویان دە‌بێتە‌وە‌". 
 
هاوكات هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس كراوه‌ له‌ گرنگی كاركردن بە‌ یاسای كاری رۆژنامە‌گە‌ری و ھە‌مواركردنە‌وە‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ی دیجیتاڵ میدیا‌دا بگونجێت، له‌گه‌ڵ به‌ستنى كۆنگرە‌ی سە‌ندیكای رۆژنامە‌نوسان.
 
له‌ مانگى نۆڤه‌مبه‌رى ساڵی پاریش جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانى ژن له‌ شاری هه‌ولێر رێكخست، كه‌ تیایدا باس له‌و ئاسته‌نگانه‌ كرا كه‌ روبه‌ڕوی رۆژنامه‌وانان ده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ باسكردنى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت چۆن هاوكار بێت بۆ كۆتاییهێنان پێیان.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,362,737     ژمارەی میوان 1212

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە