* نه‌وژین
قایمقامیه‌تى كه‌لار خه‌ڵاتی رێزلێنانى پێشكه‌ش به ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌ى پزیشكیی كرد له كه‌لار به‌هۆی پابه‌ندبونى ته‌واویان به رێنماییه‌كانه‌وه، له‌نێویاندا نۆرینگه‌ى پزیشكی تاڤگه هه‌بو كه له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
تاڤگه كه‌ریم، 38 ساڵ، خاوه‌نى نۆرینگه‌ى پزیشكی تاڤگه‌یه له قه‌زاى كه‌لار و یه‌كێكه له‌و ژنه كه‌مانه‌ى بوارى ته‌ندروستى، كه هه‌ستاون به كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆیان.
ئه‌و كه پەرستاری زانکۆ و خاوه‌نى بڕوانامەی دبلۆمی باڵای ئەکادیمییه لە بواری پەرستاری گشتی، پاش نزیكه‌ى 10 ساڵ له خزمه‌تكردن له بوارى كه‌رتى گشتى، بڕیارده‌دات له پاڵ ئه‌و كاره دا، ئه‌زمونى خۆیشی له بوارى كه‌رتى تایبه‌تدا بره‌وپێبدات، هه‌ربۆیه نۆرینگه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆی له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى قه‌زاى كه‌لار ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌وه بۆ نه‌وژین وتى: جگە لەوەی دامەزراوی حکومەتم، بەڵام پێم باش بو خاوەن کارێک بم و سودی هەبێت و سەربەخۆ بم تێیدا.
نۆرینگه‌كه‌ى تاڤگه، یه‌كێك بوه له باشترین ئه‌و نۆرینگانه‌ى كه‌لار كه پابه‌ند بون به یاسا و رێنماییه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد قامقامیه‌تى كه‌لار خه‌ڵاتى بكه‌ن.
تاڤگه له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: بەڕاستی هەستێکی خۆش بو ئاگاداریان کردمەوە کە وەک یه‌كێك له باشترین دەرمانخانەكان شار لەلایه‌ن قایمقامیەتی قەزای کەلارەوە رێزلێنانم پێدەبەخشرێت، ئەمە بوە هۆکارێک کە زیاتر پابەند بین بە یاساکانەوە.
ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه په‌رستاره به‌دییهێناوه، ئاسان بۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌هات ئه‌گه‌ر مكوڕى و پێداگیری خۆی و هاوكارى كه‌سوكاره‌كه‌ى نه‌بوایه.
له‌وباره‌وه باسی له‌وه‌كرد سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ى پرۆژه‌كه‌ى رای جیاوازى له‌نێو خێزان و هاوڕێكانى دا دروست كردوه، به‌ڵام مكوڕبونى خۆی و هاوكاری خێزانه‌كه‌ى و به‌تایبه‌ت سالاری برای، وایكردوه پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر بگرێت.
خه‌ڵاتكردنى تاڤگه كه‌ریم له‌لایه‌ن قایمقامى كه‌لاره‌وه..... سه‌رچاوه: په‌یجی قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار
ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌زمونێك پێشكه‌ش به ژنانى دیكه ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویستە هەمیشە ئاستەنگاکان بکەینە پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن.
ئێستا ئه‌و جگه له خۆی، كچێكى دیكه‌ش وه‌كو كارمه‌ند له نۆرینگه‌كه‌ى دا كارده‌كات.
لەرێگەی نه‌وژینه‌وه وتى: دەمەوێت بە هەموو ژنێک بڵێم تواناکانی ئێوە هیچی کەمتر نیە لە هی پیاوێک، بەردەوامی و ئارام گرتن هەوێنی سەرکەوتنی تۆیە.