لە خانەقینەوە بۆ بەڕێوبردنی پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی

2022/01/06    1176 جار بینراوە
 
* نەوژین- بژوێن حەیدەر 
 
بە فیکەی دەستی خانمە وەرزشکارێکی کورد بۆ یەکەم جار فیکەی پاڵەوانیەتی گۆرەپان و مەیدانی وڵاتانی عرەبی لێدرا، ئەو دەڵێت: "دەمەوێت بەردەوامبم لە سەرکەوتن و لەئاستی کیشوەری پاڵەوانیەتیەکان بەڕێوە ببەم".
 
دەریا سەردار، تەمەن(٢٣)ساڵ دانیشتوی قەزای خانەقینە، هەر بە منداڵی خەونی ئەوە بوە ببێتە وەرزشکار، لە ئێستادا لە زانکۆی بەغداد، فێرخوازی ماستەرە لە زانکۆی بەغدا. ئەو دەڵێت: "وەرزش خەونی گەورەمەو ناوەستم تاوەکو چەندین بڕوانامەی تر بەدەست نەهێنم".
 
دەریا، دوای ئەوەی بەشداری خولێکی نێودەوڵەتی(NTO)ی کرد و بڕوانامەی سەرکەوتنی فۆتۆفنشی پێبەخشرا، دەرئەنجامی ئەوە ئەرکی بەڕێوبردنی لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب بۆ تازە پێگەیشتوان ئەرکی بەڕێوبردنی یاریەکانی لە ئەستۆبو.
 
لەبارەی سەرکەوتنەکەیەوە بۆ نەوژین وتی: "زۆر دڵخۆش بوم وەکو کوردێک یاریەکانی پاڵەوانێتی عەرەبیم بەڕێوەبرد و خەونم ئەوەیە رۆژێک ببمە ناوبژیوانی کیشوەری".
 
پاش کۆتایی هاتنی پاڵەوانیەتیەکە یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب خەڵاتی بەشداری کردن و سەرکەتنی بەڕێوبردنی یاریەکانی بەخشیە دەریا.
 
دەریا خێزاندارە و دایکی منداڵێکە هاوژینەکەشی وەرزشوانەو پێکەوە خێزانێکی وەرزشیان دروستکردوە.
 
نەوژین، قسەی لە گەڵ سوارە ساڵەح، هاوژینەکەی دەریا، کرد لە پای ئەو پشتیوانیەی کە بۆ دەریا هەیەتی  ئەو وتی: "من هەمو کات پشتگیری هاوسەرەکەم بوم و لە هەرکوێیەک پێویستی بە من بوبێت لەگەڵی بوم".
 
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە
 
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,868,746     ژمارەی میوان 71

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە