* نەوژین - ئایندە عومەر
شار‌و وڵاتان گەڕاوە بۆ خوێندن، ماوەی ٢٠ ساڵە داکۆکی دەکات لە مافی ژنان بە نوسین و کاری رۆژنامەوانی، لەگەڵ ئەو کارانەیدا ئێستا وەک یەکەم سەرۆک بەشی راگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە دەست بەکاربوە.
هه‌تاو حه‌مه صالح حسین، سەرۆک بەشی راگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە، لە ساڵی (٢٠٠٤) بەشی راگەیاندن لە زانکۆی سلێمانی تەواودەکات، کە یەکەم خولی دەرچونی ئەو بەشە بو لە زانکۆکە.
بەڵام ئەو بەوەناوستێت و دەچێتە وڵاتی مالیزیا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر، دوابەدوای وڵاتی مالیزیا، رودەکاتە وڵاتی بریتانیا، بڕوانامەی دکتۆراکەی لە زانکۆی نۆتینکام وەردەگرێت ئەو دەڵێت: "بۆ خوێندن رۆژهەڵات و رۆژئاوا گەڕاوم، ماوه‌ی ٥ ساڵ له به‌ریتانیا مامه‌وه تاوه‌كو دكتۆراكه‌م ته‌واو بكه‌م له بواری میدیایا به‌تایبه كاریگه‌ریه كه‌ناڵە هه‌واڵ له یه‌كانه له‌به‌روپێشجونی دیموكراست له كوردوستان ئه‌وه ناونیشانی تێزه‌كه‌م بو هەروەک بوە یەکێک لە باشترینەکان".
٢٠ ساڵ داکۆکیکردن لە مافی ژنان
هەتاو، یەکێکە لەو خانمانەی داکۆکیکاری مافەکانی ژنانە لە رێگەی نوسین و بابەتی رۆژنامەوانیەوە. ئەو لەو بارەیەوە وتی: "زیاد له ٢٠ ساڵه من به‌رده‌وام كاره‌كه‌م بۆ راست كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك تێڕوانینی هه‌ڵه له‌سه‌ر ژن، به‌رده‌وام نوسینم هه‌یه چه‌ند نامیله‌كه‌یك و ده‌یان بابه‌تی رۆژنامه‌وانیم هه‌یه له‌بواری ژنان".
ئەم کارانەی وادەکات پێشنیاری وەرگرتنی لێپرسراوێتی بەشی جێندەر ناسی بۆ بکرێت لە زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ ئەرکی مامۆستایەکەیەدا ئەو بەشەش بەڕێوەدەبات.
هەروەک توێژینەوەیەکی تایبەتی بە یەکسانی جێندەری لەناو وەزارەتەکانی عێراق کردوە کە تێیدا بەتەنها وەزارەتی پەروەردە ژنان پێشکەوتون بە رێژە کە (٧٢٪) وەزاتەکە رەگەزی مێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا (١٠٪) بونه‌ته به‌ڕێوبه‌ری گشتی.
ئەو لە بارەی ئەم توێژینەوە وتی: "لە دەرئەنجامی توێژینەکەدا دەرکەوت ژنان لە عێراق دو به‌ربه‌ستیان له به‌رده‌مه یه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و هه‌مو ئیشه زۆره‌ی كه بۆی دروست بوه ناتوانی بچێته پیشه‌وه، دوهه‌م خۆی ئاماده‌نه‌كردوه وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌ك ئیش بكات خۆی په‌ره‌ورده نه‌كردوه ببێته به‌ڕێوبه‌ر گشتی كه ئه‌رك و به‌رپرسیاریتی بگریته ئه‌ستۆ".
لەو سۆنگەیەوە سەرۆک بەشی راگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە ئامۆژگاری ژنان دەکات و دەڵێت: ئه‌بێت هه‌مو ژنێک هەوڵی خۆی بدات توانای خۆی بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌وەستێت له به‌ده‌ست هینانی ئامانجەکانی، نابێت ته‌سلیمی به‌رامبه‌ر بێت كاتیك كه ئه‌زانێت رێگه‌ی بۆ ناكریته‌وه بڵێ باشه ماده‌م رێگه‌نیه كه‌واته منیش داده‌نیشم".