* نەوژین - فرمێسک مەحمود
پەری، رۆژەکان دەژمێرێت، بۆی دەردەکەوێت منداڵەکەی ناوسکی تەمەنی گەیشتوە بە(٦) مانگ، بەڵام لە پڕ توانای ژماردنی رۆژەکانی نامێنت هێندە سکی ئازاری دەبێت بەشێوەیەک لە ماوەی هەفتەیەکدا چیدیکە ناتوانێت کۆنترۆڵی خۆیبکات بە پەلە دەیگەیەننە نەخۆشخانە کاتێک پزیشک سەیری پشکنینەکانی دەکات پێی دەڵێت "منداڵدانت توشی شێرپەنجە بوە دەبێت منداڵەکەت لەناوبەرین" لەگەڵ ئەو دەنگە پەری دەبورێیتەوە.
پزیشکان پێشنیاری چارهسهری بهپهلهی بۆ دهکەن تاوهكو ژیانی رزگار بكهن، یهكێكه لهئهگهری بهردهم دكتۆركانیش لابردنی منداڵدان و كۆتایی كۆرپهكهی دهبێت، بەڵام پهری، رەتی دەکاتەوە منداڵەکەی لەدەستبدات دەڵێت: "ئەم منداڵە دەبێیتە دوا وەچەم بۆیە تا دوا نەفەس بەرگری لە ژیانی دەکەم".
پەری جهماڵ، تهمهن (٢٤) ساڵ دانیشتوی ناحیهی رزگاری سهربهقهزای كهلاره، دوای ئەوەی بڕیاردەدات منداڵەکەی بپارێزێت دەگەڕێتەوە ماڵەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەبێیت بۆ پاراستنی ژیانی چیدیکە تێکەڵاوی خەڵک نەبێت، رۆژەکانی لە ژورەکەیدا بەسەردەبات بە ئازارو بەبێ وەرگرتنی چارەسەر، لەوکاتەدا 'پەری' بیرۆکەی ئەوەی لەلا گەڵاڵە دەبێت کە کاتەکانی بە کارێکەوە بەسەرببات بۆ ئەوەش خپی فێری کاری درومانی دەکات و بە دەرونێکی بەهێزەوە هەنگاو بۆ داهاتوی خۆی و منداڵەکەی دەنێیت. پەری بۆ نەوژین وتی: "بههۆی پاڵپشتی هاوسهر و خێزانهكهم و متمانەی خۆم جەنگام دژ بە نەخۆشیەکەم".
کێن ئەوانەی توشی شێرپەنجەی مناڵدان دەبن
بەپێی راپۆرتێکی ستافی شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان 'کلینیکی مایۆ- فلۆریدا' هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبون بە شێرپەنجەی منداڵدان خۆی دەبینتەوە لە گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هۆرمۆنی مێینە، نەخۆشیەک یان بارودۆخێک کە بڕی هۆرمۆنی ئێسترۆجن لە لەشدا بەرزبکاتەوە، بە نمونە قەڵەوی، شەکرە، ناڕێکی دابەزینی هێلکەیە لەو خانمانەدا کەدوچاری کیسی هێلکەدان بون یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی توشبون بەم نەخۆشیە، کەوتنە سوڕی مانگانەوە لە تەمەنێکی مناڵیدا، واتە پێش تەمەنی 12 ساڵی یان دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی، لەگەڵ ئەو خانمانەی کە هەرگیز دوگیان نەبون.
لە بارەی چۆنێتی خۆپاراستن لەم نەخۆشیە هەر لە راپۆرتەکەدا هاتوە دەبێت خانمان هەمیشە هەوڵبدەن کێشی لەشیان ئاسایی بێت، دەکرێت وەرزش مەترسیی توشبون بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان کەمبکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێیت خانمان دەربارەی مەترسییەکانی چارەسەری هۆرمۆنیی دوای تەمەنی (٤٥ بۆ ٥٠) ساڵی لەگەڵ پزیشکەکانیان قسەبکەن.
گۆڕینی بارودۆخە سەختەکەی بۆ گەشتن بە ئاواتەکەی
دوای مانگێک مانەوەی بەو شێوەیە لهژێر چاودێری دكتۆرهكانیدا پەری، منداڵهكهی له 7 مانگیدا بهنهشتهرگهری لە دایک بو، ئهو ئیتر خهمی لهدهستدانی رەوایە بو بەدایکی کچێک و بەوەش کچەکەی بو بە دوەم منداڵی خێزانە کەیان، پاش ئەوە پەری دەستی کرد بە وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشیەکەی.
لە کاتی وەرگرتنی چارەسەرە بڕیاردەدات بچێتە خولی درومان بۆ ئەوەش دەچێتە خولێکی نزیک بە ماڵی خۆیان لە ناحیەکە پاش تەواوکردنی خولەکە بە سەرکەوتوی دهست دەکات بهكاری دورمانی و لهماڵهكهی خۆیدا جل و بهرگی ژنان بۆ ماڵەوە و دەرەوەیان دەدورێیت. ئەو دەڵێیت: گهورهترین ئاواتی تهمهنم هێنایە دی شێرپەنجە ئەو نەخۆشیە سەختەبو لە رێگای ژیانی منی گۆڕی".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.